زیاتر لە 30 هەزار بنەماڵەی سنوورنشینی کوردستانی داهاتی فرۆشی سووتەمەنییان وەرگرت
بەشی کوردستان- بریکاریر سیاسی و ئەمنیی پارێزگاریی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە مانگی ڕەشەمەی پارەوە تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار بنەماڵەی سنوورنشینی کوردستانی داهاتی تایبەت بە فرۆشتنی سووتەمەنییان وەرگرتووە.

کوردپرێس:

محەمەد ئیبراهیم زارعی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە 27ی پووشپەڕ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند مانگی ڕەشەمەی ساڵی 99 بڕی یەک ملوێن و 924 هەزار تمەن داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ 26 هەزار و 292 سەرپەرشتیاری بنەماڵەی سنوورنشین لە پارێزگای کوردستان خەرج کرا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو بنەماڵانەی کە لە مانگی ڕەشەمەدا داهاتەکەیان بۆ خەرج نەکرابوو لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا ئەو بڕە پارەیان وەرگرت کە بریتی بوون لە 4 هەزار و 422 بنەماڵە.

زارعی گوتیشی کۆی 30 هەزار و 715 سەرپەرشتیاری بنەماڵەی سنوورنشین لە پارێزگای کوردستان داهاتی تایبەت بە نەوتی بۆ خەرج کراوە.