بە «هەشتاگ» پشتگیری لە بەڕێوەبەریی خۆسەر بکەن!

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت:هەشتاگی پشتگیری کردن لە ئیدارەی خۆسەر هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر لە سووریا.

«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە داواکاریی مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی پشتگیریی بەکار هێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا و وتی: لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وەکوو ئیدارەیێکی سیاسی لە هەڵکەوتەیێکی دیاری کراودا لەلایەن وڵاتانی جیاوازەوە دەناسرێت، بەتایبەت کە شاندی سیاسی لەلایەن وڵاتانی جیاجیاوە لەوان زلهێزەکان ڕەوانەی ئەم ناوچەیە دەکرێن.

ناوبراو درێژەی دا بۆیە پێویستە کە بەکارهێنەران ئینتەرنت لە هەموو شوێنێکی جیهان بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر هەنگا هەڵبگرن و داوا لە وڵاتانی جیهان بکەن کە ئیداەری خۆسەر بە فەرمی بناسن چوونکە ئەم ئیدارەیە هەم گەرەنتی کەری ئاشتی لەنێوان میللەتەکانی سووریایە و هەم ئەزموونێکی سەرکەوتووە لە ئیدارەدانی گەلانی جیاواز لەو ناوچەیەدا و شایانی ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە بەرگریی لەم ناوچەیە بکەن هەمبەر حکوومەتی ناوەندی و تورکیا و گرووپە توندڕەوەکان.

ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان وتیشی: داخوازیی ژەنراڵ مەزڵوم کۆبانێ لە کوردەکانی سووریا و کوردەکان ناوچەکانی دیکە و هەروەها هەموو ئازادیخوازانی جیهان ئەوەیە کە تەڤڵی هەشتاگی پشتگیری لە ئیدارەی خۆسەر ببن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2776

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha