6 خەڵاتی ئەدەبی کوردی ئیلام پاییزی ئەمساڵ پێشکەش دەکرێت
بەشی ئیلام- جێگری فەرهەنگی و میدیایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئیلام ڕایگەیاند: شەش خەڵاتی ئەدەبی یەکەمین مێهرەجانی ئەدەبی کوردی ئیلام پاییزی ئەمساڵ پێشکەشی هەڵبژاردووەکان دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یوونس قەیتانی جێگری فەرهەنگی و میدیایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئیلام لەمبارەوە دەڵێت: پاش بانگەوازی ئەم مێهرەجانە لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بەگشتی 100 بەرهەم لە شاعیران و نووسەرانی ئەم پارێزگایە بۆ یەکەمین خولی خەڵاتی ئەدەبی کوردی ئیلام نێردراون.

ناوبراو درێژەی دا: ئەم بەرنامە فەرهەنگیە بە هەوڵ و تێکۆشانی بنکەی ئەدەبیی واران و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئیلام بەمەبەستی هاندان و خولقاندنی ئەنگێزە لەنێو شاعیران و نووسەران بەتایبەت شاعیر و نووسەرە گەنجەکان بۆ پاراستن و ڕێزگرتن لە زمان و ئەدەبیاتی کوردی و ناساندنی بەرهەمە نووسراوە سەرکەوتووەکان بەڕێوە دەچێت.

 

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113