ڕێککەوتنی درێژخایەن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بە مانای قبووڵ کردنی ڕەوایی دەسەڵاتی ئەسەدە
بەشی جیهان- ئاویوا مورگان ئەستین بە کوردپرێسی وت: ئەگەر کوردەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێککەوتنی درێژخایەن بکەن بە مانای ئەوەیە کە شەرعیە بە دەسەڵاتی ئەسەد دەدەن کە کورسی دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاویوا مورگان ئەستین، ڕاوێژکاری سەرۆکی نوسینگەی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە هۆڵەند لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە هەڵبژاردە سنوور دارەکانی بەردەم کوردەکانی سووریا کرد ئەوەش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و ئاڵۆز بوونی دۆخی سووریا و فرەبوونی ژمارەی ئەکتەرانی ناوچەیی و دەرەوەی ناوچەیی.

ئاویوا مورگان ئەستین، ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە تاکوو ئێستا کێ براوەی شەڕی سووریا بووە، ڕایگەیاند: لە بواری کونترۆڵ کردنی قەڵەمڕەوەوە، وا بەدی دەکرێت کە تا ئێستا حکوومەتی سووریا براوەی شەڕ بووە. بەم حاڵەشەوە لە ڕاستیدا ئەم شەڕە براوەی نەبووە. ئەوەی کە دەبینرێت خەڵکێکی چەوساوەن و کۆمەڵگایێک کە بۆ مافی مرۆیی خۆی و ڕێرلێنان لە ئایدیا دیموکراتیکەکانی خۆی هەوڵ دەدات و هەروەها چەند هێزێکی داگیرکەر لە سووریان کە لە ڕێگای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەکرێگیراوەکانیانەوە بەدوای بەهێزبوونی زیاترن لە ناوچەکە.

ڕێککەوتنی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق

ناوبراو ئاماژەی دا بە دۆخی دژواری کوردەکان بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی و وتی: کوردەکان لە ناوچەیێکی وشکدا گەمارۆ دراون. ڕەنگە دانوستان لەگەڵ حکوومەتی سووریا هەنگاوێکی کرداریانە بێت و یا ئەوەی کە وەکوو ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا پێداویستیێکی گرینگ بێت. بەڵام گەیشتن بە ڕێککەوتنی درێژخایەن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بە مانای قبووڵ کردنی ئەم مژارەیە کە دەسەڵاتەکەی ئەسەد شەرعیەتی هەیە تاکوو کورسیی دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت. بەڵام هیچ ئاماژەیێک نییە کە دەسەڵاتەکەی ئەسەد گۆڕانکارییێکی لە ڕەفتار و ڕێدۆزی خۆیدا کردبێت و هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی گەڕانەەی سەرکوتی توندڕەوانەی سیستەمە سیاسی ئاڵترناتیڤ و دژبەرەکان.

ئاویوا مورگان ئەستین لەبارەی ئەوەی کە هەڵبژاردەی باشتر بۆ کوردەکانی سووریا چییە، وتی: باشترین بژاردەی لەئبەردەم کوردەکانی سووریا بوونی هۆکار یا هۆکارگەلێکە کە پشتگیری دەکات لە سیستەمێکی دیموکراتیک و لەبەرچاو گرتنی مافی هەمووان، ڕێز گرتن لە مافی سەشداریی سیاسی و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئازادانە و داپەروەرانە کە لە کۆتاییدا سووریایێکی یەکگرتووی لێبکەوێتەوە کە لە نێویدا دەسەڵات بە شێوەیێکی داپەروەرانە پێکبهێنرێت و سەرکردەکەشی دادپەروەرانە هەڵبژێردرێت.

ناوبراو لەبارەی ئەوەی کە ئایا کوردەکان لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکادا کامیان هەڵبژێرن، ڕایگەیاند: بەم حاڵەیشەوە بەبارەی ئەوەی کە ڕووسیا و ئەمریکا کامەیان بژاردەیێکی باشترن بۆ کوردەکانی سووریا دەبێت بڵێم بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ئەمریکا گوشاری زیاتری خستۆتە سەر تورکیا و بەبۆنەی مافی مرۆڤەوە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیی خستۆتە سەرشانی، واشنتن بژاردەیێکی باشترە بۆ کورد.

ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەبارەی درێژەی هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا هۆشداریی دا و وتی: بێ گۆمان تورکیا هەڕەشەیێکی بەردەوامە بۆسەر کوردەکانی سووریا. خکوومەتی تورکیا،ئێستاش خەریکی داگیرکاری و دەرکردنی زۆرەملێی دانیشتوانی کوردی عەفرینە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، تێکدان و شێواندنی کێڵگە و باخەکان لە سەر سنووری سووریا و تورکیا و ڕێگری کردن لە چالاکییەکانی کوردانی سووریا ئێستاش لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە.

ئاویوا مورگان ئەستین لەبارەی ئەوەی کە ئایا کوردانی سووریا کارتێکیان بۆ مانەوە بەدەستەوەیە یان نا، وتی: تەنها کارتێک کە کوردی سووریا دەتوانێت بەدەستیەوە ببێت سیستەمێکی دیموکراتیکە کە ڕێز لە مافی هەموو خەڵکی ناوچەکە بگرێت. کوردەکانی سووریا بۆ پەرەپێدان بە قەڵەمڕەوی خۆیان دەسەڵاتێکیان نییە، بارەها سەلماندوویانە کە هێزێکی کەم وێنەن و کاتێک کە لەگەڵ خەڵکی دیکەی باکووری سووریا وەکوو کۆمەڵگای سریانی و عەرەبەکاندا یەکدەگرن خۆیان وەکوو هاوبەشێکی بەهادار دەرخستوو.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113