شاندێکی دانوستانکاری عێراقی گەیشتە واشنتۆن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە یاوەریی شاندێکی باڵا گەیشتوەتە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ئەنجام دانی چوارەمین خولی گفتوگۆی ستراتێژیک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: ئامانجی سەردانی فوئاد حسێن بۆ ئەمەریکا ئامادەکارییە بۆ سەردانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداری کردن لە گەڕێکیتری دانوستانی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.

هەروەها ئەو شاندە گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چارەنوسی سوپای ئەمەریکا لە عێراق گفتوگۆ دەکەن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113