ئیسرائیل هەوڵی داوە سیخوڕی بەسەر مۆبایلی بەرهەم ساڵحەوە بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی واشنتن پۆست دەنووسێت بەرنامەیێکی ئیسرائیلی کە لەنێو تەلەفۆنی مۆبایلدا جێگیر دەکرێت، سیخوڕی بەسەر زانیارییە کەسییەکاندا دەکات. 50 هەزار کەس مەترسی ئەوەیان هەیە کە سیخوڕییان بەسەرەوە کرابێت کە سەرۆککۆماری عێراق لە نێو ئەو لیستەدان.

کوردپرێس: بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی، 14 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان لە نێو لیستی ئەو کەسانەدان کە هەوڵدراوە لە رێگەی بەرنامەی پێگاسۆسی ئیسرائیلییەوە سیخوڕی بەسەر مۆبایلەکانیانەوە بکرێت، لە نێویشیاندا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق هەیە.

رۆژنامە ئەمریکییەکە دەڵێت، سەتان سیاسەتڤان و بەرپرسی حکوومی لە نێو ئەو 50 هەزار کەسەن کە مەترسی دەکرێت مۆبایلەکانیان هاککرابن و سیخوڕییان بەسەردابکرێت، لە نێویشیاندا 10 سەرۆکوەزیران، سێ سەرۆک و پادشایێک.

واشنتن پۆست ئاماژە بەوە دەکات کە نازانرێت ئایا هەوڵی هاککردنەکە سەرکەوتوو بووە یان نا، تاوەکو ئەو کاتەی پشکنینی ورد بۆ مۆبایلەکانی ئەو کەسانە دەکرێت.

بەرنامەی پیگاسۆس لەلایەن کۆمپانیای ئۆ ئێس ئێنی ئیسرائیلییەوە دروست کراوە کە دەکرێت کامێرا و مایکرۆفۆنی مۆبایلە زیرەکەکان بکاتەوە و داتاکانی نێویان بدزێت بێ ئەوەی خاوەنەکانیان هەستی پێ بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha