دیدار لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکی هەرەگرینگ بوو بۆ کوردی سووریا

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتیی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت دیداری مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ شاندێکی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا هەنگاوێک بوو لە چوارچێوەی پێوەندیی ڕاستەوخۆی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر و جووڵەیێک بوو بۆ دانپێدانرانی ئیدارەکە.

کوردپرێس:

کوفان کەنعۆ سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتیی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە سەردانەکەی ئەم دوایییەی شاندی ئیدارەی خۆسەر بۆ فەڕەنسا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێت: پاش ئەوەی ئیدارەی خۆسەر داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد دانی پێدا بنێن، سەرۆککۆمارری فەڕەنسا بە فەرمی بانگهێشتی شاندێکی ئیدارەی خۆسەری کرد بۆ ئەوەی سەردانی کۆشکی ئێلیزە بکەن.

ناوبراو گوتیشی: ئەوە ڕووداوێکی گرینگ و شوێندانەرە بۆ کوردەکان لە ئاستی جیهانی

سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتیی کوردستانی سووریا زیادی کرد: شاراوە نیە کە فەڕەنسا هەوڵ دەدات چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ تەعامول کردن لەگەڵ کوردەکان و ئەوەش لە دیدار لەگەڵ مەکرۆن تاوتوێ کرا و باسی پشتگیرییەکانی فەڕەنسا بۆ کورد کرا.

ناوبراو ئاشکراشی کردک دیداری مەکرۆن لەگەڵ شاندێکی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا هەنگاوێک بوو لە چوارچێوەی پێوەندیی ڕاستەوخۆی سیاسیی ڕۆژئاواییەکان لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر و جووڵەیێک بوو بەرەو پێش بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیدارەکە.

News Code 2819

Your Comment

You are replying to: .
captcha