وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: 22 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان سپارد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 1220 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 22 کەسیش مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 8023 پشکنینی نوێ کراون، کە 2591 پشکنین لە هەولێر، 2756 لە سلێمانی، 1783 لە دهۆک، 48 لە هەڵەبجە، 765 لە گەرمیان و 80 لە راپەڕین بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، 1220 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون، کە 419 لە هەولێر، 488 لە سلێمانی، 233 لە دهۆک، 10 لە هەڵەبجە، 58 لە گەرمیان و 12 لە راپەڕین بوون، 701 تووشبووش چاک بوونەتەوە، 120 لە هەولێر، 227 لە سلێمانی، 3320 لە دهۆک، 3 تووشبوو لە هەڵەبجە، 29 تووشبوو لە گەرمیان و 2 تووشبوو لە راپەڕین بوون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە، 22 تووشبوو لە دوێنێوە مردوون، کە 4 لە هەولێر، 8 لە سلێمانی، 10 لە دهۆک بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2823

Your Comment

You are replying to: .
captcha