سەلاحەدین دەمیرتاش بووە براوەی خەڵاتی ڤایمەری 2021ی بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانیی ڤایمەری ئەڵمانیاوە خەڵات دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵانە ئەنجوومەنی شارەوانیی شاری ڤایمەری ئەڵمانیا لە رێگەی کۆمەڵەی داکۆکی کردن لە مافی ئەو نەتەوانەی لەژێر هەڕەشەدان، خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ بە کەسایەتییێک دەدات. بۆ ئەمساڵیش خەڵاتی ڤایمەر بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ دەدرێتە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن شارەوانیی ڤایمەرەوە بڵاو کراوەتەوە، "سەلاحەددین دەمیرتاش یەکێکە لە کەسایەتی و سیاسەتڤانە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا. ئەو هەموو تواناکانی خستووەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیخوازانە. دەمیرتاش داکۆکی کردووە لە بەها دیموکراسییەکان و رەخساندنی ئازادی بۆ کریستیان، عەلەوی، ئێزیدییەکان. ئەو بەهەمان شێوە داکۆکیکاری بەردەوام بووە بۆ مافەکانی کورد، ئاشووری، ئەرمەنییەکانی تورکیا. دەمیرتاش بەردەوام داوای خوێندن بەزمانی دایک کردووە و باوەڕی بە یەکسانی و ئازادییەکان هەبووە".

رێوڕەسمی خەڵاتەکە لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتیی دەمیرتاش خەڵاتەکە وەربگرێت.

سەڵاحەددین دەمیرتاش لە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2016ـەوە زیندانییە و لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە زیندانی کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2825

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha