وەزارەتی ته‌ندروستیی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاو کرده‌وه‌
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند له‌ دوێنێوه‌ 66 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردودا 8905  تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.535.848 کەس.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 8205 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 66  تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 4 که‌سییان له‌ هه‌ولێر، 5 که‌س له‌ سلێمانی، 3 دیکه‌شیان له‌ دهۆک بوون، هه‌روه‌ها کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشته‌ 1.250.452 ژه‌م.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113