گازپرۆم: بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان گەیشتە 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە

بەشی جیهان- کۆمپانیای ڕووسیی گازپرۆم لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان بۆ 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز بۆتەوە.

کوردپرێس:

کۆمپانیای نەوتیی گازپرۆم لە ساڵی 2010وە لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان کارد دەکات و ئێستا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەیە بۆ 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز بۆتەوە.

کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاندووە چوارەم بیری نەوت لە کێڵگەی نەوتی سەرقەڵای گەرمیان لە مانگی ئەیپرێڵی ئەمساڵدا کرایەوە و بەوەش ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو گەیشتە 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە 1.2 ملوێن تەن نەوتی خاو واتا 9.3 ملوێن بەرمیل نەوتی لەو کێڵگە نەوتییە بەرهەم هێناوە.

هەر بە گوێرەی بەیاننامەکەی گازپرۆم لە سەرەتای کارکردنی ئەو کۆمپانیا نەوتییەوە لە کێڵگەی سەرقەڵا 40 لە سەدی پشکی ئەو کێڵگەیەی بەدەستەوەیە کە بە گشتی 5 ملوێن تەن نەوتی خاوی لێ بەرهەم هێناوە.

کۆمپانیا ڕووسییەکە گرێبەستێکی دیکەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە و بە پێی گرێبەستەکەش لە دوو کێڵگەی نەوتی شاکەل و هەڵەبجەش کار دەکات.

News Code 2834

Your Comment

You are replying to: .
captcha