شەش تۆمەتباری سەرەکیی شەڕەچەقۆکەی نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە دەستبەسەر کران

بەشی کوردستان- دادوەری گشتیی سەنتەری کوردستان ڕایگەیاند شەش تۆمەتیاری سەرەکیی شەڕ بە چەکی سارد کە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە ئاژاوەیان گێڕابوو دەستبەسەر کران و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بەردەوامە.

کوردپرێس:

محەمەد جەباری دادوەری گشتی و شۆڕش لە سەنتەری کوردستان ڕایگەیاند ژمارەیێک هاووڵاتیی دوو گوندی دەوروبەری شاری سنە ڕۆژی چوارشەمە لە سەر زەویوزار بە شەڕ دێن و برینداریان لێدەکەوێتەوە. پاش ئەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە، لایەنی بەرامبەری شەڕەکە دوایان دەکەون و لە نەخۆشخانەی کەوسەر شەڕەچەقۆ و تێڵا دروست دەبێتەوە.

ناوبراو زیادیشی کرد یەک لە بریندارانی ئەو شەڕە برینەکەی زۆر سەخت بوو و بەو هۆیەشەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

News Code 2836

Your Comment

You are replying to: .
captcha