ئەمریکا دەبێت هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بەشدار بکات

بەشی جیهان- پەیمانگای گرووپی نێونەتەوەیی قەیران دەڵێت ئەمریکا دەبێت وێڕای سازاندنی تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات پێکەوە، هەوڵ بدات ئەو گرووپە لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بەشدار بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی نێونەتەوەیی قەیران لە نوێترین ڕاپۆرتیدا کە لەسەر دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت داهاتووی ئەم ناوچەیە لێڵە چوونکە هێشتا کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا پەیوەندییێکی باشیان پێکەوە نییە و ئەگەری ئاشتی لەنێوانیاندا نییە.

بەبڕوای ئەم پەیمانگایە، ئێستاش کوردەکان لەگەڵ تورکیا و هێزە سوورییەکانی سەر بەو وڵاتە شەڕیانە و ئەگەری هێرشی دووبارەی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردان سووریا لە ئارادایە.

لەلایێکی دیکەوە مانەوە و نەمانی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی زێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا هێشتا نادیارە و هۆکاری ئەم گۆمانەش بۆ نەبوونی ستراتێژیێکی ڕوون لەلایەن ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە.

پەیمانگای گرووپی نێونەتەوەیی قەیران لە ڕاپۆرتەکەیدا جەخت دەکاتەوە ئەمریکا دەتوانێت دەورێکی گرینگ ببینێت لەپشتگیری کردن لە کوردانی سووریا. ئەوەش لە ڕێگای ئاشتنی خستنە ناو هێزە کوردیەکان و تورکیا.

ئەم پەیمانگایە بڕواشی وایە ئەم هەڵمەتە دەتوانێت ململانێی نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکان کۆتایی پێبێنێت و مەترسیی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان دادەبەزێت.

پەیمانگای گرووپی نێونەتەوەیی قەیران بە ئەمریکای ڕادەسپێرێت هاوکات لەگەڵ ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا، دەبێت هەوڵ بدات هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریادا بەشدار بن تا کوردیش متمانەی ببێت لە گەیشتن بە مافی خۆی لە داهاتووی سووریا و ئەمەش سەقامگیری لەو وڵاتە زیتر دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 284

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha