چالاکوانێکی سکۆتلەندی لەبارەی شەڕئەنگێزیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

بەشی جیهان- سارا گلین بڕوای وایە تورکیا خەریکی هەڵگیرساندنی شەڕێکی ناوخۆییە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە پاوانخوازانەکانی لایەنگرانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سارا گلین، ڕۆژنامەنووس و چلاکی مەئەنی سکۆتلەندی هۆشداری داوە لەوەی کە تورکیا بەدوا ئەوەدایە کە شەڕێکی ناوخۆیی لەنێوان گرووپە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان هەگیرسێنێت کە ئامانج لێی بەدەست هێنانی ئامانجە پاوانخوازانەکانی ئەو وڵاتەیە.

ڕۆژنامەنووسەکەی ڕۆژنامەی نەشناڵی سکۆتلەند کە لە دوایین وتاریدا کە گۆڤاری ئۆپن دیموکراسی لەباری مەترسیی شەڕی ناوخۆیی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری داوە، بە گۆڤاری ئەحوال نیووزی وتووە کە حکوومەتی تورکیا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان هەڵخڕێنەری ئەم شەڕەن.

ئەم چالاکوانە سکۆتلەندییە هۆشداری داوە تۆخبوونەوەی گرژییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و پەکەکە هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، یارمەتیی تورکیا و ئەردۆغان دەدات پاوانخوازیی نێئۆعوسمانییەکان بۆ داگیر کردنی دووبارەی ئەو قەڵەمڕەوەی کە سەدەیێک پێش ئێستا ئێمپراتۆریی عوسمانی دەستی بەسەردا گرتبوو، بگەیێننە ئەنجام.

سارا گلین ئاماژەی دا بە پەیماننامەی 1923ی لۆزان کە سنوورەکانی تورکیای مۆدێڕنی داڕشتووە و هۆشداری دا کە ئەردۆغان مەیلی خۆی بۆ سڕینەوەی سنوورەکانی ئێستای نێوان وڵاتەکەی و عێراق نەشاردۆتەوە.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە تەنها ڕێگای کەم بوونەوەی گرژییەکان و لاچوونی مەترسیی شەڕ لەسەر هەرێمی کوردستان، گەڕانەوەی پەکەکە و حکوومەتی تورکیایە بۆسەر مێزی گفتوگۆی ئاشتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2840

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha