ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کرده‌وه‌
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 65 توشبوی کۆرۆنا لە وڵاتە مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 7653   تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.453.501 کەس.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 8001 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 65 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، یه‌ک که‌سییان له‌ هه‌ولێر 5  که‌س له‌ سلێمانی، 9 دیکه‌شیان له‌ دهۆک بوون، هه‌روه‌ها کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشته‌ 1.265.645 ژه‌م.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113