کوردانی سووریا بۆ ڕێگری کردن لە هەڵاتنی زیندانیانی داعش پێویستیان بە یارمەتییە

بەشی جیهان- ئەندامێکی بەریتانی پێشووی هێزە کوردەکانی سووریا هۆشداری داوە لەبارەی دۆخی خراپی ئابووریی کوردەکانی سووریا و هەروەها مەترسیی هەڵاتنی زیندانیانی داعش لە زیندانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەیسر جیفۆر، وەکوو سەدان هاووڵاتیی ئەورووپی و ئەمریکی دیکە، لە کاتی هێرشی داعش بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریاتەڤڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG بوو. ناوبراو ئێستا گەڕاوەتەوە بەریتانیا بەڵام هۆشداری داوە لە ئەگەری درێژەی هێرشەکانی داعش و هەڵاتنی هەزاران کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپە لە زیندانەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا.

مەیسر کە سێ جار شان بە شانی هێزە کوردەکانی سووریا شەڕی داعشی کردووە، لەبارەی دۆخی خراپی ئابووریی کوردەکانی سووریا هۆشداریی داوە و بە گۆڤاری ئێکسپرێسی وتووە: بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە توانای کوردەکان بۆ شەڕی داعش و ڕێگری کردن لە هەڵاتنی 70 تا 80 هەزار ئەندام و لایەنگری ئەو گرووپە لە کەمپ و زیندانەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتیان زۆر کەم بووەتەوە.

ناوبراو داوای لە وڵاتەکەی کردووە یارمەتی کوردەکان بدات بۆ شەڕی داعش و ڕێگری کردن لە هەڵاتنی زیندانیەکان.

ئەندامە بەریتانییەکەی یەپەگە جەختی کردەوە کۆمەڵگای جیهانی لەوان بەریتانیا یارمەتی کوردیان دا لە شەڕی داعشدا بەڵام ئێستا پشتگیرییەکان کەم بوونەتەوە.

مەیسر جیفۆر داوای بە بەریتانیا و دیکەی وڵاتانی ئەورووپی کردووە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بەفەرمی بناسن تاکوو یارمەتیدانیان شێوازێکی فەرمیی ببێت.

ناوبراو هۆشداریی داوە ئەگەر یارمەتی کوردەکان نەدرێت بۆ دادگایی کردنی ئەندامانی داعش و هەروەها بۆ ڕێگری کردن لە هەڵاتنیان لە زیندان و کەمپەکان جارێکی دیکە ئەم گرووپە تیرۆریستییە سەرهەڵدەداتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2849

Your Comment

You are replying to: .
captcha