پێویستە کارخانەی چیمەنتۆی بیجاڕ پێداویستیی پارێزگای کوردستان بخاتە یەکەماتیی خۆیەوە

بەشی کوردستان- بریکاری پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند پێویستە کارخانەی چیمەنتۆی بیجاڕ سەرەتا پێداویستیی پارێزگای کوردستان دابین بکات ئینجا چیمەنتۆی خۆی بۆ دەرەوەی پارێزگا بنێرێت.

کوردپرێس:

خالید جەعفەری بریکاری پارێزگاری کوردستان ڕۆژی دووشەمە 4ی گەلاوێژی 1400 لە دانیشتنێکی تایبەت بە ئاسانکاری کردن بۆ هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەهەمهێنان باسی پێداویستیی خێرای پارێزگای کوردستانی کرد لەباری پێویستیی بە چیمەنتۆ و لەو بارەیەوە گوتی پێویستە کارخانەی چیمەنتۆی بیجاڕ هەوڵ بدات سەرەتا پێویستییەکانی پارێزگای کوردستان بە چیمەنتۆ دابین بکات ئەوجا چیمەنتۆکەی بە دەرەوەی پارێزگا بفرۆشێت.

جەعفەری زیادی کرد ئێستا 90 لە سەدی چیمەنتۆی بەکارهێناوی کوردستان لە کارخانەی چیمەنتۆی بیجاڕ دابین دەکرێت گوتیشی: ئێمە لە هەموو هەلومەرجێکدا بۆ بەردەوام بوونی کارخانەی چیمەنتۆ ئاسانکاریمان کردووە و ئێستا کارەباری کارخانەکە بڕانی نەماوە و هیوای ئەوە دەخوازین لە ڕۆژانی داهاتوودا پێویستیی پارێزگای کوردستان بە چیمەنتۆ بە تەواوی چارەسەر بکرێت.

News Code 2866

Your Comment

You are replying to: .
captcha