دۆسیەی تۆماری جیهانیی هەورامان لە یۆنسکۆ دەخرێتە گەڕ

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ناوەندی فەرهەنگیی هەورامان ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە دۆسیەی تۆماری جیهانیی هەورامان لە چل و چوارەمین دانیشتنی لیژنەی میراتی جیهانیی یۆنسکۆدا تاوتوێ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پویا تاڵب نیا بەڕێوەبەری ناوەندی فەرهەنگیی هەورامان ئاماژەی دا بە لێکۆڵینەوەکان بۆ تەواو کردنی دۆسیەس تۆمار کردنی جیهانیی هەورامان و بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: بە هۆی بەربڵاو بوونی ناوچەکە و ئەو شوێنانەی دۆسیەکەی دەیگرێتەوە پڕۆسەی بەدواداچوونی پسپۆڕانە لە ئیکۆمۆس و لیژنەی میراتی جیهانیدا زۆر گرینگە.

ناوبراو زیاتر وتی: بڕیاری بەرایی ئیکۆمۆس لەبارەی دۆسیەکە ڕاگەیێنراوە و بەپێیەش هەورامان چانسێکی زۆری هەیە کە لە ڕیزی میراتی جیهانیدا تۆمار بکرێت.

بەڕێوەبەری ناوەندی فەرهەنگی هەورامان وتیشی: تۆمار کردنی جیهانی دەتوانێت بەستێن بۆ گەشەسەندن و پشکووتنی ناوچەکە فەراهەم بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2874

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha