دیمەنی فەرهەنگیی هەورامان تۆماری جیهانی کرا
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ناوەندی مەنزەری فەرهەنگیی هەورامان ڕایگەیاند: دۆسیەی ناوچەی هەورامان، لە چل و چوارەمین دانیشتنی لیژنەی میراتی جیهانیی یۆنسکۆ پەسەند کرا و تۆماری جیهانی کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پویا تاڵب نیا وێڕای پیرۆزبایی کردنی تۆماری جیهانیی هەورامان، ڕێز و سپاسی خۆی ئاراستەی خەڵکی ناوچەکە کرد بەبۆنەی هاوکاری کردنیان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی دۆسیەکە و بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: تۆماری جیهانیی مەنزەری فەرهەنگیی (ئاسەوارە هاوبەشەکانی مرۆڤ و سروشت)ی هەورامان لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی میراتی جیهانیی یۆنسکۆدا یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ناساندنی توانا فەرهەنگییەکانی ئێرانی مسۆگەر کردووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند هەورامان بیست و شەشەمین ئاسەواری جیهانیی ئێرانە و سێهەمین ئاساوەری فەرەهەنگیی ئێرانییە کە پاش مەنزەری فەرەنگیی بەم و مەیمەند تۆمار کراوە.

تاڵب نیا جەختی کردەوە هەورامان نموونەی بەرچاوی تەعامولی نێوان مرۆڤ و ژینگەیە و ئەمەش وەکوو دووهەمین پێوەر بوو بۆ تۆمار کردنی جیهانیی هەورامان.

ناوبراو وتیشی: لەم ماوەیەدا بە هاوکاریی لێکۆڵەران و پسپۆڕان چەندین توێژینەوەی بایەخدار لەم ناوچەیەدا ئەنجام دراوە کە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە بۆ پاراستنی ئەم میراتە بەنرخە دەبێت بەرنامەدابڕێژرێت.

بەوتەی بەڕێوەبەری ناوەندی مەنزەری فەرهەنگیی هەورامان ئەو ناوچەیە کە بۆ تۆماری جیهانی هەورامان پەسەند کراوە بریتیە لە 106 هەزار و 307 دۆنم کە سنوورەکەی 303 هەراز و 623 دۆنم دەگرێتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113