نوێنەرانی کۆنگرێس داوا دەکەن هەناردەی پارچەکانی درۆن بۆ تورکیا هەڵپەسێردرێت

بەشی جیهان- دوو نوێنەری کۆنگرێس داوایان لە وەزارەتی دەروەی ئەمریکا کردووە کە بەهۆی ئەوەی کە ئەنقەرە کەرەستە جەنگییەکان لە دژی هاوپەیمانانی واشنتن لەوان کوردەکان بەکار دێنێت هەناردە کردنی پارچەکانی درۆن بۆ تورکیا هەڵپەسێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرمەنیان ویکلی بڵاوی کردەوە، دەیڤید سیسیلین نوێنەری دیموکرات و گاس بیلیراکیس نوێنەری کۆماریخوازی کۆنگرێسی ئەمریکا، لە نامەیێکدا ئانتۆنی بلینکن-یان کردۆتە بەردەنگ و داوایان لێکردووە لەبارەی کەڵک وەرگرتنی تورکیا لە تەکنەلۆژیا و پارچەکانی درۆن بکۆڵێتەوە و ئەگەر پرسەکەی بۆ پشتڕاست بووەوە هەناردەکردنی تەکنەلۆژیا و پارچەی درۆنی ئەمریکی بۆ تورکیا ڕابگرێت.

ئەم دوو نوێنەرەی ئەمریکا لە نامەکەیەندا ئاماژەیان کردووە کە تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە درۆن کەڵکی وەرگرتووە بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکان کە هاوپەیمانی ئەمریکا دێنە ئەژمار.

چەندین ناوەندی ئەمریکی پشتگیرییان لە کەمپینی دوو نوێنەری کۆماریخواز و دیموکراتی ئەمریکی بۆ هەڵپەساردنی هەناردە کردنی کەرەستە جەنگییەکان بۆ تورکیا کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2889

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha