تورکیا نیازیەتی هێرش بکاتەوە سەر کۆبانێ و عەین عیسا/ پەیەدە و پەکەکە بیانوو دەخەنە دەست تورکیا بۆ هێرش کردن

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا (P.Y.K.S) بە کوردپرێسی گوت: مەترسیی ئەوە لە ئارادایە کە یان تورکیا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ و عەین عیسا یان خود لە ژێر گوشارەکانی ڕووسیا ئەو ناوچانە ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بکرێتەوە.

هەڤاڵ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا (P.Y.K.S) لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو مەسەلەی هەڕەشەی تورکیا لەبارەی ڕادەستکردنی عەین عیسا بۆ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بە کوردپرێسی گوت: بەردەوام ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتەکانی دیکەش هێرش بکەنە سەر خاکی کوردستانی سووریا بەڵام نابێت کورد بیانوو بخاتە دەستیان.

هەڤاڵ عیسا گوتیشی: پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) هەموو جارێک بیانوو دەداتە دەست تورکیا بۆ ئەوەی هەر وەک عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپیی ڕادەستی تورکیا کرد تورکیا بگەیەنێتەوە خاکی کوردستانی سووریا و هێرش بکرێتەوە سەر خاکی کوردستانی سووریا.

ناوبراو زیادی کرد: پشتگیری کردن لە پەکەکە و خۆپیشاندان کردن بە قازانجی پەکەکە و بڵاوکردنەوە ڕەسمی عەبدوڵا ئۆجەلان و نیشانەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بیانوو دەخاتە دەست تورکیا و ئەو وڵاتە ئەم شتانە دەقۆزێتەوە و هێرش دەکاتەوە سەر خاکی کوردستانی سووریا.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا (P.Y.K.S) ئاشکراشی کرد: دەوڵەتی تورکیا نیازیەتی هێرش بکاتەوە سەر عەین عیسا و کۆبانێ و ماوەیێک لەوەو پێش جەیمز جێفری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریاش لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو بابەتە کرد.

هەڤاڵ عیسا بیریشی هێنایەوە کە گوشار دەخرێتە سەر HSD بۆ ئەوەی ناوچەکە ڕادەستی دەوڵەتی ناوەند بکات. پێشتریش گوشارەکە هەبوو بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا ڕێگریی لەو گوشارانە دەکرد. ئێستا ئەو مەترسییە لە ئارادایە کە یان تورکیا هێرش بکات یان خود ناوچەکە لە ژێر گوشاری ڕووسیا ڕادەستی دیمەشق بکرێت.

News Code 289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha