مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ئالیڕزا گونەی باڵیۆزی تازەی توركیا لە عێراق كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی تەمموزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین بەڕێوەچوو بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و مەترسییەكانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

سەرچاوە: کوردستان TV

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113