سەرۆكایەتیی هەرێم بە توندی ئیدانەی تاوانی ڕەگەزپەرستانە دژی بنەماڵە کوردەکەی قونیە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر كوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد لە توركیا سەرۆكایەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

کوردپرێس:

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 30ی تەمووزی 2021، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا لەلایەن گروپێكی چەكداری ڕەگەزپەرستەكانەوە كوژران.

لەسەر ئەو ڕووداوە  سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و پەیامێكی لە تویتەری سەرۆكایەتی هەرێم بڵاوكردوە و سەرەڕای ئیدانەكردنی تاوانەكە ڕایگەیاند: ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."

لە تویتەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، هاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیای توركیا، گرووپێكی چەكداری نەتەوەپەرستەکان، هێرشیان كردە سە خێزانێكی كورد و حەوت ئەندامی خێزانەكەیان کوشت و دواتر خانوەكەشیان سووتاند.