زیاتر لە ١٠٠ کەس لەناو بزووتنەوەى گۆڕان لە هەولێر دەستیان لە کار کێشایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە ١٠٠ هەڵسوڕاوی بزووتنەوەى گۆڕان لە هەولێر دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان لە بزوتنەوەکە راگەیاندو دەڵێن، کێشەکانیان لەگەڵ رێکخەرى گشتى گۆڕان چارەسەر نەکراوە.

کوردپرێس:

لە بەیاننامەیێکدا زیاتر لە 100 هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایانگەیاندووە، ئێمە کە کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی سەرەتای دروستبوونی گۆڕانین لە هەولێر دوای دە مانگ لە پێشکەشکردنی یاداشتێک بۆ چاکردنی دۆخی گۆڕان بەگشتی و مەکۆی هەولێر بە تایبەتی دوای چاوەڕوانکردنی ئەو ماوە دوورو درێژەو گفتگۆی چرو پر هەر لە بەڕێز رێکخەری گشتیەوە تا دواین ئورگانی گۆڕان بەڵام بەداخەوە نە چارەسەری کێشەکان کراو نە وەڵامان دریاوە بۆیە لێرەوە ناچارمان دەکەن ڕابگینین کەوا هیچ پەیوەندییێکی ئۆرگانیمان بەم بزووتنەوەیە نامێنێ و گۆڕانی ٢٠٠٩ ین لەماڵی خۆمان.