هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لە مانگی جوولایدا ٣٨ ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجام دا
بەشی جیهان- وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا ٣٨ ئۆپەراسیۆنییان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەپێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، بڵاویکردووەتەوە، "لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سوریا، ٣٨ ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجام داوە".

وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، رێگریی لە ٢٧ چەکداری داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە ھاوڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113