هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆسەر عەین عیسا چڕ بووەتەوە

بەشی سووریا- تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر شارۆچکەی عەین عیسا چڕ دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا گرووپە میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە ماوەی چەند رۆژێکە بە چڕی و بە چەکی قورس دەوروبەری عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی M4 بۆردوومان دەکەن، ناو بەناویش هەوڵی پێشڕەویی دەدەن.

لەمبارەوە ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی کردەوە؛ گوند مەعلەک و دەورەبەری عەین عیسا بۆردوومانێکی چڕی تورکیای لەسەرە، بەڵام تائێستا پۆلیسی سەربازی رووسیا و هێزەکانی سووریا هیچ وەڵامدانەوە و کاردانەوەیەکیان نەبووە، سەرەڕای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا رێککەوتنی سێقۆڵی هەسەدە و رووسیا و دیمەشق ئەنجام درا بۆ دانانی خاڵی چاودێریی پۆلیسی سەربازی رووسیا لەناوەندی شارۆچکەی عەین عیسا.

بەپێی ئاژانسەکە، لەبەرامبەردا شەڕڤانانی هەسەدە هەوڵیان داوە چەند ناوچەیێکی ژێر دەستی گرووپە سورییەکانی سەر بە تورکیا لە گرێ سپی کۆنتڕۆڵ بکەن، پێشتریش بۆردوومانی ناوچەی شەڕکراکییان کردووە.

ماوەی چەند رۆژێکە تورکیا دەستی کردووە بۆ کۆکردنەوەی هێز و بۆردوومان کردنی شارۆچکەی عەین عیسای سەر بە گرێ سپی لە کوردستانی سوووریا، لەبەرامبەریشدا هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک، سەرەڕای ئەوەی ئەو ناوچەیە دەچێتە چوارچێوەی رێککەوتنی رووسیا و تورکیا بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزیی و رێگری لە هێرشی تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 292

Your Comment

You are replying to: .
captcha