بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی جەخت لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی کۆبوونەوە و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و تەندروستی و ئابووری عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ شەممە (31 ی تەموزی 2021) بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و تەندروستی و ئابووریی عێراق، ھاوکات سەرۆک وەزیران کورتەباسێکی لەبارەی ئەنجامی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا و دەرئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی بۆ سەرۆک کۆمار باس کرد.

ھەر لە دیدارەکەدا بەرھەم ساڵح ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی لەگەڵ ئەمریکا و ھەواڵەکانی سەرۆک وەزیران و شاندی حکوومەتی لەو بوارەدا بەرز نرخاند، ھەروەھا بەگرنگییەوە باسی لە یەکخستنی ھەواڵەکانی هێزە نیشتمانییەکان کرد لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و بەھێزکردنی سەروەری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندی باڵای وڵات.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان و ریشەکێش کردنی پاشماوەکانی داعش کە لە ھەواڵدان سەقامگیری و ئارامی هەندێک ناوچە و شار تێکبدەن، ھەروەھا رێگرتن لە هەوڵە تاوانکارییەکان کە ئاسایشی هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج و پێشکەش کردنی ھەموو پشتیوانییەک لە هێزە ئەمنییەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا "باس لەگرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرا و دووپاتکرایەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، ھەروەھا دابین کردنی گشت پێداویستییەکان، تاوەکوو ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیێکی دادپەروەرانە لەقۆناغە جیاجیاکانیدا بەرێوەبچێت دوور لە ساختەکاری و فرتۆفێڵ و ھێنانەدی خواستی راستەقینەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان و زامن کردنی بەشداری بەرفراوانی خەڵک".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha