هەدەپە داوا دەکات ئۆپۆزسیۆن و هێزە دیموکراتییەکان هەست بەمەترسیی دۆخەکە بکەن

بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتی گەلان کوژرانی ئەندامانی خێزانەکە کوردەکەی تورکیای سەرکۆنە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، فشارێکی زۆر لەسەر هەدەپە و گەلی کورد هەیە و دەسەڵات وایکردوە ئەم کردەوانە دژی گەلی کورد بکرێن، بۆیە بڕیاریانداوە لەسبەینێوە کۆبونەوە ئەنجام دەدەن و دەچنە کۆنیا بۆ لێکۆڵینەوە و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی روداوەکە.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ئاماژەی بەوەش کرد، داوا دەکەن ئۆپۆزسیۆن و هێزە دیموکراتییەکان هەست بەمەترسی دۆخەکە بکەن، داوا دەکەن هەموان دژی "فاشیزم" بوەستنەوە و داوای یەکسانی ماف و ئازادییەکان بۆ گەلانی تورکیا بکەن.

شایانی باسە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ گروپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشەکەشدا حەوت ئەندامی خێزانەکە کوژراون کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2922

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha