وەزارەتی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 62 تووشبووی کۆرۆنا لەو وڵاتە مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 10215 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.626.599 که‌س.

وەزارەتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، دوێنێ 8614 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 62 تووشبووی په‌تاکه‌ش مردوون، کۆی گشتیی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشته‌ 1.709.793 ژه‌م.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113