وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزار و 695 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لەدوێنێوە 12 هەزار و 877 حاڵەتی پشکنین ئەنجام دراوە و لەو ژمارەیەش دەرکەوتووە هەزار و 695 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 231 هەزار و 958 حاڵەت.

هەر بەپێی ئامارەکە، لەدوێنێوە 16 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، بەوەش کۆی ژمارەی مردووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە چوار هەزار و 786 حاڵەت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2925

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha