بۆچارەسەریی کێشەکانی تورکیا دەبێت ئۆجەلان ئازاد بکرێت

بەشی تورکیا- نوێنەری جۆلەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت پرسە هەنووکەییەکانی تورکیا بەمەرجی ئازادیی ئۆجەلان چارەسەر دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید دەدە، نوێنەری جۆڵەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا و سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان ئاماژەی دا با گۆشەگیر کردنی ئۆجەلان، سەرکردەی زیندانیی پەکەکە و وتی: ئەو گۆشەگیرییەی خراوەتە سەر ئۆجەلان دەبێت بەزووترین کات هەڵبگیردرێت. بۆ ئەوەی کە کێشە هەنووکەییەکان چارەسەر بکرێن دەبێت گۆشەگیریی کۆتایی بێت و ئۆجەلان لە زیندان ئازاد بکرێت.

لەمبارەوە Mezopotamya زیاتر دەنووسێت: نوێنەرەکەی هەدەپە جەختی کردۆتەوە «عەبدوڵا ئۆجەلان توانای چارەسەر کردنی کێشە هەنووکەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە. ئەگەر ناوبراو ئازاد بکرێت زۆرینەی پرسەکان چارە دەکرێن».

ناوبراو زیاتر دەڵێت: تەنانەت ئازادیی ئۆجەلان کاریگەریی دەکاتە سەر کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستانی عێراق، چوونکە ئۆجەلان کەسێکی ئاسایی نییە و دەنگی ملیۆنان کەسە.

سەعید دەدە دەشڵێت: ئەگەر تورکیا پرسی گۆشەگیر کردنی دروست نەکردبا و پرسی کورد چارەسەر کرابا ئەم وڵاتە ئێستا گیرۆدەی کێشەی ئابووری نەدەبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 293

Your Comment

You are replying to: .
captcha