بەڕێوەبەریی خۆسەر 19 ژن و منداڵی داعش ڕادەستی ئەلبانیا دەکاتەوە
بەشی جیهان- حکوومه‌تی ئه‌لبانیا ڕایگه‌یاند 5 ژن و 14 منداڵی کامپی هۆڵ له‌ سووریا وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدی راما سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌لبانیا، رایگه‌یاندووە، چواردە منداڵ و پێنج ژن له‌ که‌مپی هۆڵ دەگەڕێننەوە بۆ ئه‌لبانیا که‌ پێشتر په‌یوه‌ندییان به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانه‌وه‌ کردووه‌ له‌ سووریا و عێراق.

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌لبانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌لبانیا و دامه‌زراوه‌ هه‌واڵگرییه‌کانی دیکه‌، هەوڵ دەدەن بۆ دووباره‌ رێکخستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ ئه‌لبانیه‌کان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌که‌یان.

کامپی هۆڵ یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین کامپه‌کان که‌ خێزان و ئه‌ندامانی داعشی تێدایه‌ له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زیاتر له‌ 60 هه‌زار هاوڵاتی سووری و هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی جیهانی تێدایه.

سەرچاوە: خەندان

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113