هێرشی تورکیا بۆسەر شەنگال ڕیسکێکی گەورەیە

بەشی جیهان- پەیمانگای جەیمز تاون هۆشداری دەدات ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە شەنگالی عێراق بەبیانووی شەڕی پەکەکە پاشهاتی زۆری هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی باڵای تورکیا، لەوان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی ئەم وڵاتە، بەردەوام هەڕەشەی ئەمەیان کردووە وێڕای ئەو هێرشانەی دژ بە پەکەکە لە قەندیلی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان داوە ڕەنگە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لە شەنگال بەڕێوە ببەن.

بەڵام پەیمانگای جەیمز تاون ئاماژە دەداتە بوونی چەندین هێز لە شەنگال و هۆشداری دەدات و دەڵێت ژمارەیێک هێزی عێراقی لەم ناوچە کێشەلەسەرەدان کە ڕەنگە ڕووبەڕووی تورکیا ببنەوە.

پەیمانگاکە هۆشداریشی داوە هێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەیێکی عێراقی کە بەشێک لە هەرێمی کوردستان نییە پاشهاتی زۆری بەدواوە دەبێت لەوان دابەزینی مامەڵەی بازرگانی 20 ملیار دۆلاریی نێوان ئەنقەرە و بەغدا.

پەیمانگای جەیمز تاون ڕاشیدەگەیێنێت قەیراناوی بوونی دووبارەی شەنگال کە پێشتر ڕووبەڕووی هێرشی داعش بووەتەوە کاردانەوەی توندی نێونەتەوەیی لێدەکەوێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2942

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha