٢ ئاب ٢٠٢١ - ١٦:١١
ڕووباری قزل ئەوزەن وشک بوو

بەشی کوردستان- ڕووباری قزل ئەوزەن یەکێک بوو لە بەرزترین و پڕئاوترین ڕووبارەکانی ئێران و لە چیاکانی چل چەمەی پارێزگای کوردستان سەرچاوەی دەگرت بە هۆی وشکەساڵی و بێ بارانییەوە وشک بوو.

کوردپرێس:

ڕووباری قزل ئەوزەن یەک لە بەرزترین و پڕئاوترین ڕووبارەکانی ئێران بوو کە پاش سەرچاوەگرتن لە چیاکانی چل چەمەی کوردستان لە ڕێگای ڕووباری سپییەوە دەڕژایە دەریای خەزەر لە باکووری ئێران بە هۆی بێ بارانی و وشکەساڵەوە وشک بوو.

ڕووباری قزل ئەوزەن لە پارێزگای کوردستان ژینگەی بەشێکی زۆر لە بوونەوەرە ئاوییەکان بوو و وێڕای بەخشینی دیمەنێکی دڵڕفێنی سروشتی بە ناوچەکە، سوودی جووتیاری و پیشەییی فراوانی بۆ پارێزگای کوردستانیش هەبوو بەڵام بە هۆی وشکەساڵەوە وشک بوو.

ڕێژەی بوونەوەی ئاوییە مردووەکان بۆ هۆی وشک بوونی ئەو ڕووبارەوە هێندە زۆرە کە بۆگەنی بوونەوەرە تیاچووەکان ناوچەکەی گرتووە.

News Code 2945

Your Comment

You are replying to: .
captcha