تا ئێستا 150 هەزار ئاوارەی ئێزدی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی دوایین ئاماری قوربانییانی داعش بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار تەنها 150 هەزار ئاوارەی ئێزدی تائێستا گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان لە شەنگال.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 2ی 8ی 2021، نووسینگەی ڕزگاربووانی ڕفێندراوانی ئێزدی نوێترین داتاکانی تایبەت بە ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: “ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق 550 هەزار کەسن، ژمارەی ئەو ئێزدییانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە بوون 360 هەزار کەسن، ژمارەی ئەوانەشی تائێستا گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان 150 هەزار ئێزدین.

بەپێی ئامارەکە ژمارەی ئێزدییە شەهیدبووەکانی شەڕی داعش 1293 کەسبوون، ژمارەی گۆرە بەکۆمەڵەکانی شەنگال کە تائێستا دۆزراونەتەوە 82 گۆڕی بەکۆمەڵن، ئەو ئێزدییانەشی کە کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات 100 هەزار ئێزدین.

نووسینگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، “ژمارەی ئەو مەزارگە و شوێنە دینییانەی لەلایەن داعشەوە تەقێنراونەتەوە 68 شوێنن.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ڕفێنراوەکان شەش هەزار و 417 ئێزدین، لەوانە سێ هەزار و 548یان مێ و دوو هەزار و 869یان نێرن.

لە ئامارەکەدا هاتووە، “کۆی ئەو ڕفێنراوانەی ڕزگارکراون سێ هەزار و 550 کەسن، 1206یان ژن و 339یان پیاون هەروەها 1094یان منداڵی کچ و 956یان منداڵی کوڕن.

ژمارەی ئەو ئێزدییە ڕفێندراوانەی لەلایەن داعشەوە شەهید کراون و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە 104 ڕفێندراون.

News Code 2952

Your Comment

You are replying to: .
captcha