میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاوی کردەوە کە لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی PUK فەرمیی یەکێتی لە زاری سەرچاوە فەرمییەکەی یەکێتی گواستووەتەوە کە لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلاون لە کەیسی گەندەڵی ھەمەجۆر کە دادگا بەرەسمی داوای کردوون.

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە ماوەیەک وەک دوا وادە دیاری کراوە بۆی تا بەیەکجاری هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵێت، ئەگەر ئەو داوایە جێبەجێ نەکات، ئەوە لەڕێی یاساوە و بەپێی رێوشوێنی دادگا رووبەڕووی لێکۆڵینەوە و زیندانی کردن دەبێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2954

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha