ڕێبەری باڵای ئێران بڕیاری سەرۆککۆماری دا بە سەرۆکی هەڵبژێردراو

بەشی ئێران- ئەمڕۆ سێشەممە ئایەتۆڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بڕیاری بە سەرۆککۆماربوونی دایە ئیبراهیم رەئیسی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێوڕەسمی پێدانی بڕیاری سەرۆککۆماری بە سەید ئیبراهیم رەئیسی لە مەزارگەی ئیمام خومەینی، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای وڵات بەڕێوەچوو.

ڕێبەری باڵای ئێران لە بەشێکی ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند: سپاسی خودا دەکەین کە ئەم سەرکەوتنەی دایە میللەتی ئێران و هیوام ئەوەیە دەستپێکێکی مبارەک بێت.

ئایەتۆڵڵا خامنەی وەبیری هێنایەوە لە زۆرینەی وڵاتاندا جێبەجێ کردنی دەسەڵات هاوڕایە لەگەڵ کێشمەکێش بەڵام سپاس بۆ خودا لێرەدا بە ئارامی و ئەمنییەتەوە ئەنجام دەدرێت.

لای خۆیەوە سەرۆکی دەوڵەتی سێزدەهەم لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند: لە هەر کات و شوێنێکدا کە گوێبیستی ڕێنموونییەکانی ئیمام و ڕێبەری بووین کارەکان بەسەرکەوتنەوە چوونەتە پێش.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران وتیشی: سپاسی هەموو کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەم کە تاکوو ئەمڕۆ ئەرکیان لەسەر شان بووە و درێژەی دا گەلی ئێران سەرەڕای هەموو کێشەکانیان حەماسەتێکی گەورەیان لە هەڵبژاردنەکاندا خولقاند و دوژمنانی وڵاتیان بێ هیوا کرد.

دەقی بڕیاری سەرۆککۆماری

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha