هاوپەیمانان درێژە بە پڕچەک کردنی هێزە کوردییەکانی سووریا دەدەن

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پشکنەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کە ڕادەستی کۆنگرێسی کردووە، هاوپەیمانان چەک و کەرەستەی پێویستی سەربازی و دیکەی پێداویستییەکانی هێزەکانی کورد-عەرەبی سووریا کە کوردەکان سەرکردایەتیی دەکەن، دابین دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕادەستی ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە باس لە درێژەی پشتگیرییە سەربازییەکان دەکات بۆ هێزە کوردەکانی سووریا بۆ شەڕی داعش.

پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کەرەستە سەرەکییەکانی هێزە کوردەکانی سووریا لەوان چەک، تەقەمەنی، کەرەستەی پزیشکی و پێداویستیی دیکەی جەنگی دابین دەکات.

لەم ڕاپۆرتەدا کە بۆ مانگی ئەیپرێل تا جووڵای 2021 ئاماژە دەکات هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەردەوامە لە مەشق و ڕاهێنانی هێزە کوردەکانی سووریا کە بریتین لە ڕاهێنانی پزیشکی لە بەرەکانی شەڕ، ڕاهێنانە باوەکانی سەربازی، ڕاهێنانی کۆ کردنەوەی زانیاری و ڕاهێنانی بەرەنگار بوونەوەی یاخیبووان لەو زیندانانەی کە داعشی لێیە.

پێنتاگۆن جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێستاش داعش گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا و هۆشداریی داوە کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە ئێستاش بەدوای ڕووخاندن و تەقاندنەوەی دامەزراوە نەوتییەکانی کوردستانی سووریایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2965

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha