١٠ کەس بە تۆمەتی کوشتنییەک لە خێزانە کوردەکانی تورکیا دەستگیر کران

بەشی تورکیا- لە کۆی ١٤ گومانلێكراو كە بە تۆمەتى كوشتنى حەوت ئەندامى خێزانەكەى شارۆچكەى مەرام سەربە پارێزگای كۆنيا رەوانەى دادگا كرابوون، ١٠ كەسيان دەستبەسەركران.

کوردپرێس:

پۆلیسی تورکیا رایگەیاندووە، ١٠ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامانی ئەو خێزانە کوردە دەستگیر کران کە لە پارێزگای کۆنیای تورکیا کوژران، بەڵام هێشتا بکوژی سەرەکی دەستگیر نەکراوە. لو دوو سێ رۆژی رابردوودا پۆلیسی تورکیا ١٤ کەسی بە تۆمەتی رووداوەکە رەوانەی دادگا کردبوو، لە ئێستاشدا دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان ١٠یان دەستگیرکراون. میدیاکانی تورکیاش باس لەوەدەکەن، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە ناوی "محەمەد ئاڵتۆ"یە کە تائێستا دەستگیر نەکراوە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.

رۆژی ٣٠ی ئەم مانگە لە هێرشێکی چەکداریدا خێزانێکی حەوت کەسی کورد لە شارۆچکەی مەرامای سەر بە پارێزگای كۆنیای تورکیا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران و دواتر ئاگر بەردرایە خانووەکەیان.

دوابەدوای رووداوەکەش پۆلیسی تورکیا باسی لەوەکرد، کە بابەتەکە کێشەیەکی خێزانی ١١ ساڵە بووە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. بەڵام بەرامبەر ئەوە بۆچوونی دیکە هەبوو و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا باسی لەوەدەکرد، کە "ئەوە هێرشێکی نەژادپەرستی بووە."

News Code 2967

Your Comment

You are replying to: .
captcha