کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئامادەیە کۆی پشکی کۆمپانیای نەوتیی ئەکسۆن مۆبیل لە هەرێمی کوردستان بکڕێت

بەشی جیهان- کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئەنەرژی ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دەربڕیوە بۆ کڕینی سەرجەم پشکی کۆمپانیای ئەمریکیی ئەکسۆن موبیل لە کێڵگەی نەوتیی باشیک.

کوردپرێس:

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئەنەرژی پێشتر ڕایگەیاندبوو ئامادەیە 32 لە سەدی پشکی کۆمپانیای ئەمریکیی ئەکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی نەوتی باشیک بکڕێت و ئێستاش دەڵێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لە سەر ئەو مامەڵەیە دەربڕیوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئێستا پشکی ئەو کۆمپانیا نەوتییە نەروێجییەی لە باشێک گەیاندۆتە 64 لە سەد و باقی پشکەکە لەو کێڵگە نەوتییە 16 لە سەد و 20 لە سەدی موڵکی کۆمپانیای تورکیی ئەی تی ئەی سی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

بیژەن موسەووەر ڕۆحانی بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە پێشوازیی کردووە لە کڕینی پشکی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان و دەڵێت ئەوە نیشانەی پێبەندبوونی درێژمەودای کۆمپانیاکەیە لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و لە سەر ڕەزامەندیی حکوومەتی هەرێم بۆ فراوان کردنی کێڵگەکە خێرا دەکرێتەوە.

تا ئێستا دوو بیری نەوت لەو کێڵگەیە هەڵکەنراوە و دی ئێن ئۆ دەڵێت ڕازییە لە ڕێژەی بەرهەمهێنانی سەرەتایی لەو کێڵگەیە. دی ئێن ئۆ کە لە کێڵگەی نەوتی تاوگە و فیش خابووری هەرێمی کوردستانیش کار دەکات ساڵی 2018 بۆ یەکەم جار 32 لە سەدی پشکەکەی ئەکسۆن مۆبیلی ئەمریکیی کڕیبوو و بە مامەڵەیێکی چەند مانگی ڕابردوو پشکەکە لە سەر ئەو کۆمپانیایە تاپۆ کرا و ئێستا بە کڕینی 32 لە سەدی دیکە، کۆی 64 لە سەدی پشکەکەی ئەکسۆن مۆبیلی ئەمریکیی کڕیوە و بەمەش کۆمپانیا ئەمریکییەکە بە تەواوەتی کارکردنی خۆی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت.

News Code 2973

Your Comment

You are replying to: .
captcha