پەکەکە ڕەتی دەکاتەوە پێوەندیی بە ئاگری دارستانەکانی تورکیاوە بێ

بەشی تورکیا- کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە رەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئاگری دارستانەکانی تورکیاوە هەبێت و رایدەگەیێنێت، ئەم ئاگرە کارەساتێکی گەورەیە، بە هەموو گەلی تورکیا دەڵێین ئەو کارەساتەش تێدەپەڕێت، ئێمە بە ئازاری خەڵکی خەمبارین.

کوردپرێس:

کەجەکە راگەیێندراوێکی سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "نەک تەنیا بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئاگر بەر دارستانەکانیان کەوتووە، بەڵکوو ئەم ئاگرە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و زیندەوەران کارەساتێکی گەورەیە و ئێمە بە هەموو گەلی تورکیا دەڵێین ئەو کارەساتەش تێدەپەڕێت کە ئاگرەکەیش دەکوژێتەوە، ئێمە بە ئازاری خەڵکی خەمبارین".

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا کەجەکە ئاماژە بەوەشدەکات "رەخنەش لە هیچ چالاکییێکی کوژاندنەوە لە تورکیا لە دوای ئاگر کەوتنەوەکان نەگیراوە، لەنێو خەڵک هەندێک قسە هەیە، ئەمەیش بۆ بەمەستی دووژمنایەتیی کورد و گەلانی دیکە دەکرێت، چەند لێدوانی وروژێنەریان داوە، کە کورد ئەم شوێنەی سووتاندووە. هەندێک کەس دەیدەنە پاڵ پەکەکە و دەیانەوێت لەو ناوچانەدا هێرش بۆ سەر کورد بکەن، کە بەهۆی شۆڤێنیزمەوە ژەهراوی بوون، لە هەندێک شوێنیش دەستکراوە بە کوشتن و راوەدونانی کورد".

سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەدرێنە پاڵ پەکەکە لەبارەی سووتانی دارستانەکان کەجەکە رایدەگەیێنێت: "ئەمە کاری هێزی شەڕی تایبەتە لە دژی کوردان و لە دژی هێزە دیموکراتییەکان بۆ ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆیان، هەندێک هەواڵی لەو جۆرە بڵاودەکرێتەوە. لە تورکیا هێرش دەکرێتەسەر کورد و هەر زوو لە دژی کورد کۆمەڵکوژیی و کوشتار ئەنجامدەرێت، بە قسە هێرش بۆ ئەو مەبەستە دەکرێت، دەیانەوێت کورد بێ ئیرادە بکەن و لە کوردبوون دووریان بخەنەوە، دەیانەوێت کورد بە ئاستێک بگەیەنن کە نەیانەوێت بۆ ئازادیی و دیموکراسی تێبکۆشن".

ماوەی نزیکەی 10 رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی 38 پارێزگای تورکیا کەوتووەتەوە و بە هۆیەوە رووبەرێکی فراوانی ئەو دارستانانە سووتاون و چەندین کەسیش گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون.

News Code 2974

Your Comment

You are replying to: .
captcha