بکوژی حەوت ئەندامی خێزانە کوردەکە لە تورکیا دەستگیر کرا

بەشی تورکیا- مەحمەت ئاڵتون، ئەو هاووڵاتییە تورکەی ھەفتەی رابردوو لە قۆنیای تورکیا، حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی پێکەوە شەهید کرد دەستگیر کرا.

کوردپرێس:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 4ی ئابی 2021 محەمەد ئاڵتون، ئەو هاوڵاتییە تورکەی ھەفتەی رابردو لە کۆنیای تورکیا، حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی پێکەوە کوشتن دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئۆفیسی داواکاری گشتی کۆنیا راگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتوە، گومانلێکراوێکیان دەستگیرکردوە کە گوماندەکرێت بکوژی حەوت ئەندامی خێزانە کوردییەکە بێت کە 30-ی ئەم مانگە لەناوچەی میرام کوژران.

ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو تۆمەتبارە لەناوچە دورە دەستەکانی بوکزیر دەستگیر کراوە کاتێک لەناو گۆڕستانێکدا خۆی حەشار داوە.

لای خۆشییەوە، پارێزگای کۆنیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دڵنیای کردەوە ئەو کەسەی دەستگیر کراوە محەمەد ئاڵتونە و بەهەوڵی هێزەکانی پۆلیس، جەندرومە و یەکەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت دەستگیر کراوە.

News Code 2975

Your Comment

You are replying to: .
captcha