لە هەرێمی کوردستان 1052 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 1052 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 10502 پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون، کە 3083 لە هەولێر، 2131 لە سلێمانی، 5135 لە دهۆک، 153 لە گەرمیان بوون، 1052 تووشبووی نوێ تۆمار کراون، 224 لە هەولێر، 132 لە سلێمانی، 666 لە دهۆک و 30 تووشبوو لە گەرمیان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، 614 تووشبووش چاک بوونەتەوە، 228 تووشبوو لە هەولێر، 226 لە سلێمانی، 117 لە دهۆک، 9 تووشبوو لە هەڵەبجە، 31 لە گەرمیان و 3 تووشبوو لە راپەڕین بوون، 11 تووشبووش مردوون، 6 کەس لە هەولێر، 2 کەس لە سلێمانی و 3 کەس لە دهۆک بوون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113