لە عێراق تووشبوون و مردن بەکۆرۆنا کەمیکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 59 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 973 تووشبووی دیکه‌ تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ یەک ملیۆن و 704 هەزار و 363 حاڵەت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، نۆ هەزار و 112 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 59 تووشبووی په‌تاکه‌ش مردوون، بەوەش کۆی گشتی مردووانی کۆرۆنا گەیشتە 19 هەزار و 146 حاڵەت، کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشته‌ 1.709.793 ژه‌م.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3003

Your Comment

You are replying to: .
captcha