ئایا ئەمریکا بەم زووانە لە کوردستان دەکشێتەوە؟

بەشی جیهان- هەرچەندە لەدوای کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەڤغانستان و پلاندانان بۆ کێشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ، گریمانەی ئەوە هاتۆتە پێش کە رەنگە ئیدارەی بایدن بیر لە کێشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە کوردستانی سووریا بکاتەوە.

کوردپرێس:

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری"نیوزویک"ی ئەمەریکی کە پشتی بە لێدوانی گەورە بەرپرسانی ئەمەریکا بەستووە، واشنتۆن بەم زووانە بیر لە کشانەوە لە سوریا ناکاتەوە.

لە راپۆرتەکەی نیوزویکدا هاتووە کە بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن جەختی کردۆتەوە کە پرسەکانی سوریا و عێراق و ئەڤغانستان بابەتی تەواو لەیەکتر جیاوازن و نابێت لەگەڵ یەکتر تێکەڵ بکرێن، لەو بارەیەشەوە بەدووریزانیوە کە لەئێستادا هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک بەسەر ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا لە کوردستانی سووریا بێت، بەڵکوو ئەو هێزانە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی کردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە جەنگی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە هەروەک وتویەتی: سەبارەت بە ستراتیژییەتی فراوانی ئەمەریکا لە سوریا، کارە لەپێشینەکانی واشنتۆن بریتی دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازار و قەیرانە مرۆییەکانی گەلی سوریا و فراوانکردنی چوارچێوەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان، بەردەوامبوون لەسەر هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش.

نیوزویک ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە سووریا هیچ پلانێکی روونیان بۆ کشانەوە لەو وڵاتەدا نییە، هەروەک هیچ ئاماژەیەکیش دیار نییە بەوەی ئەمەریکا دەیەوێت بەمنزیکانە هێزەکانی لە کوردستانی سووریا بکێشێتەوە.

لای خۆشییەوە، ئەنتۆن سیمیلرۆس وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا جەختی کردۆتەوە لە واشنتۆن لەپێناو تەواوکردنی تاکە ئامانجی بوونیان لە سووریا کە بریتییە لە تێکشکاندنی یەکجارەکیی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، پارێزگاریی لە بوونی سەربازیی خۆی لە کوردستانی سووریا دەکات.

بە هەمان شێوە، رایجەر جۆن ریگسبی، وتەبێژ بەناوی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کە ئەرکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە سوریا خۆی لە شکستپێهێنانی هەمیشەیی داعشدا دەبینێتەوە، جەختشی کردەوە کە بەپشتیوانی سوپای ئەمەریکا، هێزەکانی سوریای دیموکرات پارێزگاریی لەژێرخانی نەوتیی ناوچەکانی کوردستانی سووریا دەکەن و ڕێگە نادەن داعش دەستی بە سەرچاوە سرووشتییەکانی ناوچەکە بگات و بۆ کڕینی چەک و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی سوودی لێوەربگرێت.

لەبەرانبەردا، سینەم محەمەد نوێنەری هێزەکانی سووریای دیموکرات لە واشنتۆن هۆشداری لە کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستانداوە بەوەی کە ئەو هەنگاوە نەوەک هەر دەبێتە هۆی درووستکردنی بۆشاییەکی ئەمنیی و سیاسیی، بەڵکوو مەترسیی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکاش لەناوچەکەدا دروست دەکات و بەهۆیەوە داعش جارێکی تر هێز و توانا پەیدا دەکاتەوە.

News Code 3012

Your Comment

You are replying to: .
captcha