گۆڵف کەی ستۆن: هەرێمی کوردستان ئامادەیە حەقدەستی پاشەکەوتی کۆمپانیا نەوتییەکان خەرج بکات

بەشی جیهان- کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستا نرخی نەوت بۆ 50 دۆلار بەرز بۆتەوە و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بەشێک لە پاشەکەوتی قەرزەکانی کۆمپانیای نەوتییە بیانییەکان خەرج بکات.

کوردپرێس:

کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن ڕۆژی سێشەمە 15ی کانوونی یەکەمی 2020 لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ئاستی چاوەڕوانیی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان پاش باش بوونی دۆخەکە لە دوای کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەکەی خۆیدا ئاماژەی بە ئامادەییی هەرێمی کوردستانیش کردووە بۆ خەرج کردنی بەشێک لە قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 73.3 ملوێن دۆلار بۆ حەقدەستی پاشەکەوتکراوی ساڵانی 2019 و 2020 قەرزدارە و پێشنیازی ئاراستەی کۆمپانیا نەوتییەکان کردووە کە لەم کاتەدا کە نەوتی خاو نزیکەی 50 دۆلارە ئامادەیە دانوستان لەسەر ئەوە بکات کە قەرزەکانی خەرج بکات.

گۆڵف کەی ستۆن پێشوازیی لە پێشنیارەکەی هەرێمی کوردستان کردووە.

News Code 304

Your Comment

You are replying to: .
captcha