بەنیازین نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەر لە چەندین وڵاتی دیکەیشدا بکەینەوە

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: تورکیا بە هیچ لەونێک سیستەمی ئێمەی بەدڵ نییە و دەست بۆ هەر کارێک دەبات بۆ زەبر لێدانمان و بەتایبەت دژی کورەکانە بەڵام سیستەمی سیاسیی باکووری سووریا، سیستەمێکە بۆ هەموو سووریا و لە هەر قەومێک دەتوانن تیایدا بەشدار بن.

«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کردنەوەی چوارەمین نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەر لە سویسڕا و کاردانەوەی تورکیا بۆ ئەو بابەتە و ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە تورکیا باوەڕی بە مافی کورد نییە چۆن دەبێت خۆشحاڵ بێت بە سەرکەوتنی دیپلۆماتسیی کوردکان لە ئاستی جیهانیدا؟!

ناوبراو درێژەی دا تورکیا حکوومەتێکی هەیە کە «پشتگیری تیرۆریستان» دەکات و سەرکەوتنی کوردیش لە هەر شوێنێک بە زیانی خۆی دەزانێت و وڵاتانی ڕۆژئاوایش بەبۆنەی ئەوەی کە تورکیا لە ناتۆ هاوپەیمانی ئەوانە لەمبارەوە خەمساردن.

ناوبراو زیاتر وتی: ئەمەش زۆر سروشتییە کە تورکیا دژی دەسکەوتی سیاسی و دیبلۆماسیی کوردەکانە و شەڕی لەگەڵ بکات. لەم قۆناغەدا یەکەمایەتیی ئێمە پاراستنی دەسکەوتە سیاسی و سەربازییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە و دەمانەوێت لەبواری سیاسییەوە پێوەندییەکانمان لەگەڵ جیهان باشتر بکەین و نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەر لە چەندین وڵاتی دیکەیشدا بکەینەوە.

فەتحوڵڵا حسێنی جەختی کردەوە: تورکیا بە هیچ لەونێک سیستەمی ئێمەی بەدڵ نییە و دەست بۆ هەر کارێک دەبات بۆ زەبر لێدانمان و بەتایبەت دژی کورەکانە بەڵام سیستەمی سیاسیی باکووری سووریا، سیستەمێکە بۆ هەموو سووریا و لە هەر قەومێک دەتوانن تیایدا بەشدار بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3054

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha