پەیامی بنەماڵەی مامۆستا هەژار بە بۆنەی هەوڵی تێکدانی پەیکەری ئەو بلیمەتە کوردە

بەشی فەرهەنگ- بنەماڵەی مامۆستا هەژار بەبۆنەی هەوڵی تێکدانی پیکەری مامۆستای پایەبەرزی کورد پەیامێکیان بۆ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس ناردووە و لە پەیامەکەدا داوا دەکەن بەزووترین کات تاوانباران بدۆزرێنەوە و بە پێی یاسا لەگەڵیان مامەڵە بکرێت.

کوردپرێس دەقی پەیامەکەی بنەماڵەی مامۆستا هەژار بڵاو دەکاتەوە:

بە ناوی خوای دلۆڤان

سڵاو و ڕێز خزمەت خەڵکی خۆشەویستی مەهاباد

بەداخەوە هەواڵی ئاگردانی پەیکەرەی مامۆستا هەژار دڵی خەڵکی خۆشەویستمانی هەژاند و بوو بە مایەی ناڕەحەتی و سەرسوڕمانمان.

ئێمەش وەک بنەماڵەی ئەو کەسایەتیە ئەم کارە ناشیرین و قیزەونە کە بێ حورمەتیە بە گەورەکانی وڵاتەکەمان، بە توندی مەحکووم و ڕەت دەکەینەوە و داوا لە بەرپرسان و کاربەدەستان دەکەین بە زووترین کات ئەو کەسانە بدۆزنەوە و بە پێی یاسا لەگەڵیان بجووڵینەوە.

مامۆستا هەژار و بیر و باوەڕ و بەرهەمەکانی زۆر گەورەترن لەوەی کە بە ئاگردانی پەیکەری بتوانن لە ناو دڵی خەڵک بیستڕنەوە و ناوی ئەم کەسایەتیانە لە دڵی مێژوو و خەڵک تا دنیا هەبێ چەقیوە و دیتمان کە ئەم کاره بە پێچەوانە بوو بە هۆی ئەوە کە هەستی پاکی خەڵک زیاتر بەرز بێتەوە.

پەیکەری مامۆستا هەژار تەنیا سمبۆلی شاری مەهاباد نیە و سمبۆلی فەرهەنگ و زانستی نەتەوەی کوردە و بێ حورمەتی بەم کاسایەتیه و پەیکەری دیارە بێ حورمەتی بە تەواوی خەڵکی کورده.

دەستخۆشی لە ئازیزانی ئاگرکوژێنەوە و شارەداری مەهاباد دەکەین کە بە زووترین کات ئاگرەکەیان کوژاندەوە و خەریکی خاوێن کردنەوەی پەیکەری مامۆستا هەژارن.

هەروەها ڕێز و حورمەت و پێ زانین بۆ خەڵکی بە شەرەف و دڵسۆزی مەهاباد کە هەستی خۆیان لە ڕێگای تەلەفۆن و توڕە کۆمەڵایەتێکان دەربڕی.

لە کۆتایی دا داوامان لە خەڵکی خۆشەویستی مەهابادی سەربەرز هەیە کە پێش ڕوون بوونەوە و دۆزینەوەی تاوانبارانی ئەم کارە بە ئیحساساتەوە کارێک نەکەن کە ببێتە مایەی نێوان ناخۆشی و چەند بەرایەتی و ناکۆکی.باشتر وایە چاوەڕوانی وەڵامی بەرپرسانی یاسا بین.

بە سپاسەوە، بنەماڵەی مامۆستا هەژار

News Code 3057

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha