چەکە ئەورووپییەکان دەوری جیدییان بینیوە لە دژایەتی کردن و ئاوارەبوونی کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی پەیمانگای ترانس نەشناڵ بڵاوی کردۆتەوە چەک و کەرەستە سەربازییەکانی ئەورووپا و بەتایبەت بەریتانیا و ئیتاڵیا کە تورکیا بەکرایان دەهێنێت دەوری جیدییان بینیوە لە ئاوارەبوونی زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتیی کوردی سووریا.

کوردپرێس:

پەیمانگای ترانس نەشناڵ لە توێژینەوەیێکدا لەبارەی شوێندانەریی ئەورووپا لە شەڕە هەرێمییەکان چەند بەڵگەیێکی درکاندووە کە نەشناڵ پیشانی دەدات چەکی بەرهەمی ئەورووپا دەوری گرینگی لە ئاوارە بوونی ملوێنان هاووڵاتی لە شەڕە هەرێمییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دەوروبەری هەبووە.

پەیمانگامە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە وڵاتانی ئەورووپی و بەتایبەت ئیتاڵیا بە هەناردەکردنی پارچەی هەستیاری سەربازی دەوری گرینگی لە شەڕی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا بینیوە کە لە ساڵانی 2018 و 2019دا ڕووی دا.

بەگوێرەی بەڵگەکان ئیتاڵیا پارچەی کۆپتەری تی 129 ATAK ی بە تورکیا داوە و تورکیا لە شەڕی 2018 و 2019 دژی کوردەکانی سووریا لە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی بەکاری هێناوە.

پەیمانگاکە بەراوردی ئەوەشی کردووە کە نزیکەی 300 هەزار هاووڵاتی کە 80 هەزاریان منداڵن لەو دوو شەڕەدا ئاوارە بوون.

هەروەها وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەڕەنسا دەوری گرینگیان بینیوە لە تەیارکردنی تورکیا.

ئەو پەیمانگایە بیری وڵاتانی ئەورووپیی هێناوەتەوە کە لە ڕاستیدا بەشێکی گەورەی ئاوارەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێگای ئەورووپایان گرتۆتە بەر و لە ئەنجام هەناردەکردنی چەک لەلایەن وڵاتانی ئەورووپی بۆ تورکیا ئاوارە بوون.

News Code 3066

Your Comment

You are replying to: .
captcha