ئەو تۆمەتبارەی ئاگری لە پەیکەرەکەی مامۆستا هەژار بەردابوو ئالوودەی مادە هۆشبەرەکانە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- فەرماندەی ئینتیزامیی مەهاباد ڕایگەیاند ئەو تۆمەتبارەیان دەستبەسەر کردووە کە تاوانی ئاگردانی پەیکەری مامۆستا هەژاری ئەنجام دابوو دەستبەسەر کرا و ڕوون بووەوە کە ناوبراو ئالوودەی مادەی هۆشبەرە.

کوردپرێس:

سەرهەنگ محەمەد تەوحیدی فەرماندەی ئینتیزامیی شاری مەهاباد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پاش هەوڵی فراوان توانییان تاوانباری ئاگرتێبەردانی پەیکەری مامۆستا هەژار دەستبەسەر بکەن و لە بەدواداچوونەکانی پۆلیسدا ڕوون بوویەوە کەناوبراو ئالوودەی مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشەیە.

سەرهەنگ تەوحیدی زیادی کرد پڕۆسەی دەستبەسەرکردنی تاوانبارەکە چەند ڕۆژێکی خایاند لەبەر ئەوەی تاوانبارەکە خەڵکی شارەکە و تەنانەت خەڵکی شارەکانی دەوروبەریش نەبوو هەر بۆیە چەند ڕۆژێکی خایاند.

شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو پەیکەری مامۆستا هەژار لە شاری مەهاباد ئاگر درا و ئەوەش یەکەم جار نیە کە هەوڵی تێکدان و شێواندنی پەیکەر و هێما کوردییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان دەدرێت بۆیە کاردانەوەی فراوانی بە دوای خۆیدا هێنا.

News Code 3068

Your Comment

You are replying to: .
captcha